به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :دەیان تیرۆریست ڕۆژی سێ شەممە لە ناوچە ڕۆژهەڵاتییەکانی حەڵەب کە لەگەمارۆی هێزەکانی سوپای سووریا دان، بە دانانی چەکەکانیان، تەسلیمی سوپای سووریا بوون.
هەروەها دەیان خێزان لە ناوچە ڕۆژهەڵاتییەکانی حەڵەب لەڕێی بازگەی شێخ سەعید هەڵکەوتوو لە باشووری شاری حەڵەب لەو شارە، چوونەدەر.
پێشتر ئەرکانی هاوبەشی سوپای سووریا داوای لە تیرۆریستانی ئامادە لە ڕۆژهەڵاتی حەڵەب کردبوو چەکەکانیان تەحویل بدەن و خۆیان تەسلیمی هێزەکانی سوپا بکەن.
سوپای سوریا هەروەها بۆ چوونەدەری دانیشتووانی ناوچە ڕۆژهەڵاتییەکانی حەڵەب، شوێنە هێمن و کاتییەکان بۆ نیشتەجێ کردنیان لە دەرەوەی شار لەبەرچاوگرتووە.
ناوچە ڕۆژهەڵاتییەکانی حەڵەب لەژێر کۆنترۆڵی گرووپە تیرۆریستییەکان دایەو هێزەکانی سووریا بەتەمان هەتا بەم زووانە ئەو ناوچانە لەبندەستی تیرۆریستان ڕزگار بکەن...
کۆتایی کورتە نامە310